کوردستانی

نوری حەمەعەلی: دۆخی گوندی پەلکانە ئارامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوری حەمەعەلی: دۆخی گوندی پەلکانە ئارامە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە یەکەم رۆژی جەژن 21ی نیسانی 2023  لەنێوان هاونیشتمانیانی گوندی پەلکانە لە سنووری پارێزگای کەرکوک و عەرەبە هاوردەکاندا شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو، لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون، دواتر هێزێکی پێشمەرگە بەرەو ناوچەکە جوڵەی پێکرا.

نوری حەمەعەلی، فەرماندەی میحوەری 5ی رۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە لەبارەی دۆخی گوندی پەلکانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای جوڵاندنی هێزی پێشمەرگە بەرەو گوندی پەلکانە، لەئێستادا دۆخی ناوچەکە ئارامە و ئەو عەرەبانەی هاتبوونە ناوچەکە لەوێ نەماون".

لەبارەی جوڵاندنی هێز بۆ ئەو ناوچانە فەرماندەی میحوەری 5ی رۆژئاوای کەرکوکی هێزەکانی پێشمەرگە وتی "جوڵەی هێزەکەیان بۆ پاراستنی هاونیشتمانیانی گوندی پەلکانەیە".

گوندی پەلکانە دەکەوێتە رۆژئاوای کەرکوک و سەر بە ناحیەی سەرگەڕانە، 42 گوند لەسەر ناحیەی سەرگەڕان هەیە زۆرینەیان رووبەڕووی هەوڵی تەعریبکردن بوونەتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan