کوردستانی

تەندروستیی راپەڕین: لە دوو رۆژی جەژنی رەمەزاندا 238 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی راپەڕین: لە دوو رۆژی جەژنی رەمەزاندا  238 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئاشکرایکرد لە دوو رۆژی جەژنی رەمەزاندا  238 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕینیان كردووە و 50 برینداری رووداوی جۆراوجۆریش تۆمارکراون.

لە راگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا 238 هاوڵاتیی لە نەخۆشخانەكانی ئەو سنوورە خەوێندراون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە "لە دوو رۆژی جەژندا كۆی گشتیی 1700 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕینیان كردووە".

ئاماژە بەوەشكراوە "50 برینداری رووداوی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەكانی سنووری ئیدارەی راپەڕین تۆماركراون و لەلایەن تەندروستكارانەوە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan