کوردستانی

فەهمی بورهان: تەنها بە جێبەجێکردنی مادەی 140 کێشەکانی کەرکوک چارەسەر دەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فەهمی بورهان: تەنها بە جێبەجێکردنی مادەی 140 کێشەکانی کەرکوک چارەسەر دەکرێن
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تەنها بە جێبەجێکردنی مادەی 140 کێشەکانی کەرکوک چارەسەر دەکرێن.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند  "دۆخی گوندی پەلکانە هێور بووەتەوە، بەڵام کێشەکە وەک خۆی ماوەتەوە".

روونیشکردەوە "تەنها بە جێبەجێکردنی مادەی 140 کێشەکانی کەرکوک چارەسەر دەکرێن، ئێمە وەک کورد چارەنووسی کەرکوکمان تەسلیمی مادەی 140 کردووە".

رۆژی 21ی نیسانی 2023  لەنێوان هاونیشتمانیانی گوندی پەلکانە لە سنووری پارێزگای کەرکوک و عەرەبە هاوردەکاندا شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو، لە ئەنجامدا چەند کەسێک برینداربوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan