کوردستانی

لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر شەڕەتەقە روویدا و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی سەدمەتریی شاری هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لەنێوان دوو هاوڵاتیی دانیشتووی شاری هەولێر روویدا و بریندار هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسانی 2023 لە شەقامی سەدمەتریی شاری هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لەنێوان دوو هاوڵاتیی دانیشتووی شاری هەولێر روویدا و بەهۆیەوە یەکێک لە تۆمەتبارانی تەقەکەر بەناوی (أ.ع.ش) بریندار دەبێت و بەداخەوە هاوڵاتییەکی دیکەش بەناوی ( ل.ج.ح) بریندار دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە "دوابەدوای ئەو ڕووداوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەستپێکرد و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری دووەم بەناوی (هـ.خ.ق ) دەستیگرکراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی دۆسیەکە کراوەتەوە و رەوانەی بەردەم دادوەر کراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan