کوردستانی
لە بەنداوی خاسەی کەرکوک گەنجێک خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی سێ گەنج بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی بەنداوی خاسە دەکەن، بەهۆی نەشارەزاییانەوە، یەکێک لەو گەنجانە دەخنکێت.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ گەنج بە مەبەستی مەلەکردن و بەسەربردنی کاتێکی خۆش دەچنە بەنداوی خاسەی کەرکوک و بەهۆی نەشارەزاییان و زیادبوونی ئاوی بەنداوەکە و بوونی قوڕ و لیتە، یەکێکیان نوقم دەبێت و دەخنکێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کەمێک لەمەوبەر تەرمەکە لەلایەن تیمەکانی پۆلیسی رووبارەوانی پردێ دەرهێنراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 22ی نیسانی 2023 رووداوێکی هاوشێوە روویدا، گەنجێک بەناوی باسل عەزیز کە دانیشتووی کەمپی مام رەشانبوو لە رووباری گۆمل لە قەزای شێخان لە کاتی مەلەکردندا خنکا.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 22ی نیسانی 2023 رووداوێکی هاوشێوە روویدا، گەنجێک بەناوی باسل عەزیز کە دانیشتووی کەمپی مام رەشانبوو لە رووباری گۆمل لە قەزای شێخان لە کاتی مەلەکردندا خنکا.
ر.ع
بیروڕا


