کوردستانی
تەقەکەرەکەی تیکتۆک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت گەنجێکیان دەستگیرکردووە کە شەوی جەژن تەقەی کردووە و ڤیدیۆکەی لە تیکتۆکەکەی خۆی بڵاوکردووەتەوە.
ئەمڕۆ 23ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە دەڵێت "من شەوی جەژن تەقەم کردووە و هیواداریشم کەس ئەو کارەی من دووبارە نەکاتەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باسی لەوەشکردووە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هەر ڤیدیۆیەکی لەم شێوەیەیان بینی بۆمان بنێرن و ئاگادارمان بکەنەوە، ئەمە بۆ پاراستنی خۆیان و خانەوادەکانیانە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو تۆمەتبارە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بووە لە ساتی دەستگیرکردنیدا و ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی ساتی تەقەکردن و پرۆفایلی ئەو گەنجەشی بڵاو کردووەتەوە کە هەستاوە بەم کارە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


