کوردستانی
وادەی کۆتایی هاتنی بارانبارین راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسان و سبەینێ سێشەممە 25ی نیسانی 2023ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى هەوری تەواودەبێت لەگەل دابارینی نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەگەل بوونی تۆزێکی سووک, کاریگەری دابارین سەرەتا لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات وە لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات بەشێوەی تاوە باران و بروسکە دەبێت رێژەی دابارین پیشبینیدەکرێت برێکی مام ناوەند ببارێت، کاریگەری دابارین لەکاتەکانی ئیوارە کەم دەبێتەوە تەنها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نەبێت بۆ بەیانی سێشەممە دەمینێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 15 بۆ 27 پلە دەبن.

هەر بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت دابارین لە ناوچەکانی رۆژهەلاتی هەرێم بەردەوامی دەبێت بەشێوەی نمە باران پاشان لەکاتەکان ئێوارە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ئەم ناوچەیە, کاریگەرى ئەم شەپۆلە لەکاتەکانى درەنگانى شەودا کۆتایى دێت کەشەکە جێگیر دەبێتەوە، پلەكانی گەرما لەنێوان 20 بۆ 28 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا