کوردستانی
هۆشدارییەک بۆ جوتیاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لێپرسراوی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەم بارانەی ئێستا دەبارێت زیانی بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی نییە، ئاماژەی بەوەشکرد تا پلەکانی گەرما بەرزبنەوە گەنم تووشی ژەنگی زەردەبێت و هۆشداری دەدات بە جوتیاران تاوەکو ئاگاداریی گەنمەکانیان بن.
کارزان لەتیف، لێپرسراوی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم بارانەی ئێستا دەبارێت بارانێکی بەهێز و بەخوڕ نییە، بەڵکو بەشێوەیەکی هێمنانە دەبارێت، بۆیە زیانی نابێت بۆ بەرهەمی جوتیاران".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەم بارانە دەبێتە هۆی زیادکردنی لە وەڕگاکان و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، تا کاتی دوورینەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان ناوبەناو پێویستمان بە باران دەبێت".
لێپرسراوی كەشناسیی كشتوكاڵی سلێمانی وتی "تا پلەکانی گەرما بەرزبنەوە گەنم تووشی ژەنگی زەردەبێت، بۆیە پێویستە جوتیاران بەردەوام چاودێری بەرهەمەکانیان بکەن، تاوەکو بەهۆی ئەو ژنگەوە زیان بە بەرهەمەکانیان نەگات و دەرمانی بۆ بەکاربهێنن".
س،ر

بیروڕا