کوردستانی

سێ راوچی رفێندران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ راوچی رفێندران
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2023 میدیا عەرەبییەکان ئاشکرایانکرد کە سێ هاوڵاتی کە سەرقاڵی راوەماسی بوون لە یەکێک لە گوندەکان کە دەکەوێتە باشووری کەرکوکەوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران.

میدیا عیراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو سێ راوچییە بە رەگەز عەرەبن و سەرقاڵی راوەماسی بوون لەوکاتەدا چەکدارانی داعش رفاندوونی.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دووان لەو رفێندراوانە ئازادکراون، بەڵام چارەنووسی یەکێکیان دیار نییە و گەڕان بە دوایدا بەردەوامە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan