کوردستانی

ژمارەیەک بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک بەنداوی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن
مەودا میدیا-

 وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق رایدەگەیەنێت رێکەوتنێکیان بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو لە هەرێمی کوردستان واژۆکردووە ئامانج لێی دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاودێرییە.

خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عیراق بە میدیای فەرمی عیراقی راگەیاندووە "وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، لەگەڵ وەفدی حکومەتی کوردستان کە بەم دواییانەدا سەردانی بەغدایان کردووە، گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ دروستکردنی سێ بەنداو کە بریتین لە بەنداوەکانی (دلگا، مەنداوە وباکرمان)".

راشیگەیاندووە "توانای عەمبارکردنی ئێستا لە بەنداوەکانی عیراق نۆ ملیار مەتر سێجا تێدەپەڕێت، پلانی وەزارەت بۆ وەرزی هاوین بە پلەی یەکەم تیشک دەخاتە سەر دەستەبەرکردنی ئاوی خواردنەوە و ئاودێری، هەروەها ئەگەر عەمبارکردنی زیادە لەبەردەستدا بێت، ئەوا دەتوانرێت سەوزەی زیاتر بچێنرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan