کوردستانی
تەنها لە سێ رۆژی جەژندا شەش کەس لە گەرمیان گیانی لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار رایدەگەیەنێت کە تەنها لە ماوەی سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا شەش کەس گیانی لەدەستداوە و 455 کەسی دیکەش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2023 نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار رایگەیاند "ئاماری سێ رۆژی جەژنی نەخۆشخانەکەمان بریتیبووە لە سەردانیکردنی 455 کەس و لەو ژمارەیەک 78 حاڵەتییان ژەهراویبوون بووە".
باسی لەوەشکردووە "بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە 14 کەس و 27 کەسیش بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەوە سەردانی نەخۆشخانەکەمانیان کردووە".
ئاماژەی بەوەشداوە "بەهۆکاری جیاواز شەش حاڵەتی مردن تۆمار کراوە لەلامان و برینداربوون بەهۆی چەقۆوە 11 حاڵەت و دوو حاڵەتی برینداربوون بە فیشەک و چوار حاڵەتی سووتاوی و دوو حاڵەتی پێوەدانی دووپشک و یەک حاڵەتی کارەباگرتن تۆمارکراون”.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


