کوردستانی
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا پێنج کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایدەگەیەنێت لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کۆیە – تەق تەق پێنج کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند "دوو رووداوی هاتوچۆ روویداوە لەسەر رێگەی کۆیە – تەق تەق و بەوهۆیەوە پێنج هاوڵاتیی برینداربوون".
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ئەوەشی خستوەتەڕوو "رووداوی یەکەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆرەکانی شۆفرلێرت ئەڤیۆ و هیۆندا سێنترا کە چوارکەس بەهۆیەوە برینداربوون".
باسی لەوەشکردووە "رووداوی دووەمیش ئۆتۆمبێلێکی جۆری BYD بووە کە وەرگەڕاوە و شۆفێرەکەی برینداربووە ".
ر.ع
بیروڕا


