کوردستانی

لە کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەبەردەم مزگەوتێکدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەبەردەم مزگەوتێکدا دۆزرایەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت کە کۆرپەلەیەکیان دۆزیوەتەوە کە بە پارچەقوماشێک پێچراوە و لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار بەجێهێڵدراوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئەمشەو لە قەزای کەلار و نزیک مزگەوتی تەقوا، منداڵێک دۆزراوەتەوە کە بە پارچەیەک قوماش دەورەدرابوو".
 
باسی لەوەشکردووە "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی کەلار چوونەتە شوێنەکە و منداڵەکەیان گەیاندووەتە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تەندروستی منداڵەکە لەئێستادا جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، لەلایەن پۆلیسیشەوە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی منداڵە فڕێدراوەکە".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan