تەندروستی

توێژینەوەیەك: ڤیتامین دی رووبەڕووی جۆرێكی مەترسیداری شێرپەنجە دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


توێژینەوەیەك: ڤیتامین دی رووبەڕووی جۆرێكی مەترسیداری شێرپەنجە دەبێتەوە
مەودا میدیا-

توێژینەوەیەكی نوێی زانایانی بواری پزیشكی دەریدەخات، پارێزگاریكردن لە رێژەی پێویستی ڤیتامین دی لە جەستەدا هاوكاردەبێت لە چاكبوونەوەی تووشبوانی شێرپەنجەی پێست كە  رێژەی تووشبوونەكەیان لە ئاستی پێشكەوتوودایە.

بەپێی یەكێك لە نوێترین توێژینەوەكانی بواری پزیشكیی شێرپەنجە، پاراستنی رێژەی پێویستی  ڤیتامین دی لە جەستەدا، وەك دەرمانێكی بەرگریی جەستە كاردەكات لەسەر تووشبوانی شێرپەنجەی پێست كە  رێژەی تووشبوونەكەیان لە ئاستی پێشكەوتوودایە، هاوكات بەرگریی جەستەی تووشبوان بەهێزتردەكات بۆ رێگریكردن لە تەشەنەسەندنی نەخۆشییەكە و هەنگاونان بەرەو چاكبوونەوە.

ئەو توێژینەوەیە كە لە رۆژنامەی "شێرپەنجە" تایبەت بە كۆمەڵەی شێرپەنجەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە تێیدا هاتووە "بەمەبەستی پشتڕاستكردنەوەی توێژینەوەكە بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاستی پێویستی ڤیتامین دی لە جەستەدا كاریگەریی دەبێت لەسەر رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی پێست، پشكنینی خوێنیان بۆ 200 تووشبوو بەو جۆرەی شێرپەنجە ئەنجامداوە كە نەخۆشییەكەیان لە ئاستی پێشكەوتوودا بووە و هەموو هەفتەیەك بۆ ماوەی 12 هەفتە چاودێرییان كردوون".

ئاماژە بەوەشكراوە، تێكڕا بە رێژەی %56ی تووشبووەكانی ئەو توێژینەوەیە كە ئاستی ڤیتامین دی لە جەستەیاندا لە ئاستێكی سروشتیدا بووە باشتر رووبەڕووی نەخۆشییەكە بوونەتەوە و بە شێوەیەكی گشتیی كاریگەریی هەبووە مانەوەیان لە ژیان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن.

لوكاس گاڵوس، سەرۆكی توێژینەوەكە و خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا لە زانستە پزیشكییەكان تایبەت بەو توێژینەوەیە وتی "بە دڵنیاییەوە ڤیتامین دی نەك تەنها وەك ڤاكسینێكی دژ بە شێرپەنجە كاردەكات، بەڵكو پاراستنی ئاستی پێویستی ئەو ڤیتامینە لە جەستەدا دەبێتە هۆی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستە".
Qaiwan
Qaiwan