کوردستانی
د، پشدەر عەبدوڵڵا: هیچ منداڵێک بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشکەوە گیانی لەدەستنەداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت پێویست بە دڵەڕواکێ و ترس ناکات نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشك چارەسەری هەیە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت پێویست بە دڵەڕواکێ و ترس ناکات نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشك چارەسەری هەیە.
د، پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک نوێ نییە و پێشتر هەبووە، رۆژانە پێنج منداڵ تووشی هەوکردنی پەردەی مێشک دەبن".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویست بە دڵەڕواکێ و ترس ناکات نەخۆشییەکە چارەسەری هەیە و پەتایەکی ڤایرۆسییە و چارەسەر دەکرێت، دەرمانی پێویستیش هەیە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی شاری سلێمانی وتیشی "هیچ منداڵێک بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشکەوە گیانی لەدەستنەداوە".
س.ر
بیروڕا


