کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ  رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دهۆک - هەولێر لە سنووری قەزای شێخان نزیک کۆمەڵگەی چڕە روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسانی 2023 رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی دهۆک - هەولێر لە سنووری قەزای شێخان نزیک کۆمەڵگەی چڕە لەنێوان ماتۆرسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب روویدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا، تیمەکانی هاتوچۆ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan