گێتی
مانگگیرانی تەواو روودەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی ئاسمانیی و فەلەكیی مۆسكۆ وادەی مانگگیرانی تەواوی راگەیاند و بەپێی راگەیەندراوێكی ئەو ناوەندە، ئەو دیاردە سروشتییە ماوەی چوار كاتژمێر و 17 خولەك بەردەوامدەبێت و لە ژمارەیەكی زۆر ناوچەی جیهاندا دەبینرێت.
لە بڵاوكراوەیەكی رۆژنامەكەیدا ناوەندی ئاسمانیی و فەلەكیی مۆسكۆ رایگەیاندووە "رۆژی هەینی رێكەوتی 5ی ئایاری 2023 دانیشتوانی زەوی لە ژمارەیەكی زۆر وڵات و ناوچەی جیاواز مانگگیرانی تەواو و نیمچەتەواو دەبینن".
ئاماژە بەوەشكراوە، ماوەی بەردەوامبوونی ئەو دیاردە سروشتییە كە دەگمەن روودەدات چوار كاتژمێر و 17 خولەك دەبێت و تێیدا مانگ بە شێوەیەكی نیمچە تەواوەتی دیارنامێنێت لەژێر سێبەری زەویدا، ئەگەر كەشوهەواش ئارام بێت دانیشتوانی بەشی باكووری روسیا و نزیك لەو سنوورەی زەوی دەتوانن بە چاوی ئاسایی بیبینن.
هاوكات لەگەڵ دانیشتوانی روسیا، دانیشتوانی هەریەك لە جەمسەری باشوور، زۆرینەی دانیشتوانی كیشوەری ئاسیا و باشووری رۆژهەڵاتی ئەوروپا، ئوسترالیا، ئەفریقا و ناوچەكانی هەردوو زەریای ئەتڵەسی و هیندی توانای تەماشاكردنی دیاردەی مانگگیرانیان دەبێت لە 5ی مانگی داهاتوودا.
مانگگیران دیاردەیەكی سروشتیی دەگمەنە، روودەدات كاتێك زەوی دەچێتە نێوان خۆر و مانگ و مانگ دەكەوێتە ژێر سێبەری زەوییەوە، مانگ تاریكدەبێت، كاتێك تەواوی مانگ تاریكدەبێت دیاردەكە دەبێتە مانگگیرانی تەواوەتی و هەندێكجار بەشێكی مانگ تاریكدەبێت ئەوەش مانگگیرانی نیمچەیی پێدەوترێت.