کوردستانی
لە چەمچەماڵ کوڕێکی عەبدوڵڵای کوێخا مەبارەک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە چەمچەماڵ کەسێک کوژراوە کە تەمەنی 21 ساڵە و تەرمەکەشی گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی چەمچەماڵ.
ئەمڕۆ 25ی نیسانی 2023 بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لەنێوان کوڕەکەی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک و ماڵێکدا کێشە هەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەکان دوای ماوەیەک لەلایەن چەن چەکدارێکی نەناسراوەوە ماڵی لایەنی بکوژ بەر دەستڕێژی گوللە دراوە و دواتریش سوتێندراوە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری ماڵی بکوژەکەن.
مەودا میدیا پەیوەندی کرد بە هەریەکە لە قایمقامی چەمچەماڵ و وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، بەڵام بێ وەڵامبوون.
ر.ع
مەودا میدیا پەیوەندی کرد بە هەریەکە لە قایمقامی چەمچەماڵ و وتەبێژی تەندروستی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ، بەڵام بێ وەڵامبوون.
ر.ع
بیروڕا


