کوردستانی
بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە لە هەولێر منداڵێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە هەولێر سەگ پەلاماریدا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، سێ رۆژ لەمەوبەر منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان سەگ پەلاماریداو و بەسەختی برینداری کرد، ئەمڕۆش ئەو منداڵە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، منداڵەکە لە گوندی دووسەرەی نزیک هەولێر بووە و هەر لەوێش ئەو سەگە پەلاماریداوە، ماوەی سێ رۆژیشە منداڵەکە لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.
ئەو منداڵەی ئەمڕۆ بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستدا، ناوی ئانیا شەریفە و تەمەنی شەش ساڵە.
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


