کوردستانی

بڕیار لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت
مەودا میدیا -
 
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لیژنەیەک بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ دروستکراوە و ئەو لیژنەیەش بڕیار دەدات کە هەموویان پێکەوە دابمەزرێن یاخود بە قۆناغ بێت.
 
ئەمڕۆ 25ی نیسانی 2023 سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ دیراسەکردنی دۆخی مامۆستایانی وانەبێژ، لیژنەیەک پێکهێنراوە و لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسەر ژمارە و چەند بڕە پارەیان پێویستە و کێشەکانیان چۆن چارەسەر دەکرێت".
 
باسی لەوەشکردووە "لیژنەکە هاوبەشە و بە هەماهەنگی لەنێوان ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی داراییدایە، مەبەستیش لێی دامەزراندنی وانەبێژانە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم لیژنەیەی پێکهێنراوە بڕیاردەدات لەوەی کە هەموو وانەبێژان پێکەوە دابمەزرێن یاخود قۆناغ بە قۆناغ بێت، بەوهۆیەی ژمارەی وانەبێژان زۆرە نزیکەی 35 هەزار دەبێت ژمارەیان، بۆ پرسەکەش ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan