کوردستانی

بەتۆمەتی دزیکردن هەشت کەس دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەتۆمەتی دزیکردن هەشت کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا -
 
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت تەنها لە رۆژانی جەژندا لە لایەن هێزەکانیانەوە تواندراوە هەشت کەس دەستگیر بکرێن بەتۆمەتی دزیکردن.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسانی 2023 عەقید عەلی جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "هەشت کەسمان لە رۆژانی جەژندا دەستگیرکردووە لەسەر تاوانی دزیکردن، سێ لەو کەسانە چوار تاوانی دزیکردنیان بەیەکەوە ئەنجامداوە کە لە کێڵگەی پەلەوەری و سێ باخی هاوڵاتییان بووە، دزییەکانیشیان لە گردە گۆزینە و ساڵح ئاغا کردووە".
 
باسی لەوەشکرد "چوار کەسی دیکەیان ماتۆڕیان دزیوە لە گەڕەکەکانی قەزای کەلار، لە کاتی دەستگیرکردنیشاندا سێ ماتۆڕە دزراوەکە دۆزراونەتەوە ".
 
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێکی دیکە لە تۆمەتبارەکان دزی لە مارکێتێک کردووە و لەلایەن تیمەکانمانەوە دەستگیرکراوە".
 
بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان وتیشی "سەرجەم دزییەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا ئەنجامدراون و سەرجەم تاوانبارەکانیش لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە ".
Qaiwan
Qaiwan