کوردستانی
ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی کاوە بازیانی کوشت، دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت کە توانیویانە بکوژی کاوە بازیانی لەناو ماڵێکدا لە ناو شاری هەولێردا دەستگیربکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاو کراوەیەکیان بڵاوکردەوە کە دەقی دانپێدانانی بکوژی کاوە بازیانیی بوو و راشیانگەیاند "بکوژەکە لە ماڵی هاوڵاتی عەلی مەحموددا بووە ساتی دەستگیرکردنی".
باسی لەوەشکردووە "زانیاریمان پێگەیشت کە تۆمەتباری کوشتنی کاوە بازیانی (بابان ئیبراهیم) بەرەو هەولێر هەڵهاتووە، دەستبەجێ تیمەکانمان زانیارییان کۆکردەوە لەسەر شوێنی خۆ حەشاردانی تۆمەتبار، دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەی، لەسەر فەرمانی دادوەری ئاسایشی هەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیمان تۆمەتبارەکە لە گەشەکی راستی شاری هەولێر دەستگیربکەین".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکە لە ماڵی عەلی سیاسیدا دەستگیرکرا و دوای ئەویش خاوەن ماڵ کە عەلی سیاسییە بەپێی ماددەی 271 لە یاسای سزادانی عیراقی بەتۆمەتی داڵدەدانی تۆمەتبار دەستگیرکرا".
تۆمەتبارەکە لە دانپێدادانەکەیدا دەڵێت "پێش لەدایکبوونی من لە ساڵانی هەشتاکاندا کاوە بازیانی باوکمی کوشتووە و منیش تۆڵەی خۆمم لێکردەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


