کوردستانی
نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سلێمانی لیژنەی باڵای دیاریكردنی نرخی كارەبای كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون (ستیەكان) كۆبوونەوەیەكی سازكرد و تیایدا نرخی كیلۆواتی كارەبای موەلیدەی بۆ مانگی (4) نیسان دیاریكرد، كە بریتیە لە (298) دینار بۆ هەر كیلۆواتێك.
لەكۆبوونەوەكەدا كە نوێنەری ئەنجومەنی ستییەكانی ناوشاری سلێمانی ئامادەبوون، بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەكان ئامادەكراوە نرخی كیلۆوات هاوەرێك كارەبای موەلیدەی ستییەكان بریتیە لە (298) دینار، لە كاتێكدا مانگی رابردوو (ئازار) نرخی كێلۆوات هاوەرێك بە (395) دینار بوو.
پێویستیشە سەرجەم ستییەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەكەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە و سزادەدرێن.
س،ر

بیروڕا