کوردستانی
وەزارەتی دارایی لەسەر کێشەی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی هاتەدەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەی دابەشکردنی مووچە لە شاری سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هاتووە "لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار لە سلێمانی جیاکاری کراوە، بانکی ناوەندیی هەرێم لە سلێمانی بەرپرسە لەو جیاکارییە".
ئاماژە بەوەشکراوە "هیچ کەسیک مافی ئەوەی نییە دەستکاری خشتەی دابەشکردنی مووچە بکات، ئەو کەسەی بڕیاری داوە جیاکاری بکات لە دابەشکردنی مووچە رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە".
کێشەی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی کۆتایی نەهاتووە و تائێستا بەشێک لە خانەنشینان و فەرمانبەران مووچەی مانگی ئاداریان وەرنەگرتووە.
س.ر

بیروڕا