کوردستانی

مینێک تەقییەوە و قوربانی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مینێک تەقییەوە و قوربانی هەیە
مەودا میدیا٠ سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی مین بە دوو کەسدا تەقیوەتەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەو دیکەشیان برینداربووە.

زانا عەبدولڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی نیسانی 2023 لە شاخی ملەکەوە مین بە دوو کەسدا تەقیوەتەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەو دیکەشیان برینداربووە".

قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد "تیمەکانی تەندروستی و هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە، ئەو شوێنە مەترسیدارە و مینی زۆر لە ناوچەکە هەیە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan