کوردستانی

سەمیر هەورامی: سەرەتا کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەمیر هەورامی: سەرەتا کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن
مەودا میدیا -
 
وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنێت سەرەتا کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەربکەن، دواتر باس لە گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی دەکەین.
 
ئەمڕۆ 26ی نیسانی 2023 سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند "داوامانکردووە کێشەی مووچە تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکانی دیکە نەکرێت و سەرەتا کێشەی مووچەی سلێمانی چارەسەر بکەن، دواتر باسی گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێیتی دەکەین".
 
باسی لەوەشکردووە "کەمیی داهات لە سلێمانی گرفتە و تەنها مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەی ئەیلول و گوڵان نەوەستاوە، بەڵکو هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوە لە سلێمانی مووچەیان پێنەدراوە".
 
وتوشیەتی "بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی نزیکەی 30 بۆ 32 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، سەرەکیترین داواکاریی یەکێتی پرسی مووچەیە و داواکارییەکانمان گشتیین، ناکرێت لە شارێکی کوردستان مووچە دابەشبکرێت و لە شارێکی دیکە نەکرێت".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan