کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: شانازییە بۆ یەکێتی کە پشتیوان و هاوکاری بەرەوپێشچوونی خوێندنبێت لە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە خوێندكارانی كوردستان کرد.
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستاندا پەیامێكی بڵاوكردەوە و پیرۆزبایی لە خوێندكارانی كوردستان کرد.
ئەمڕۆ 26ی نیسانی 2023 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە یادی 47 ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرمی لە خوێندكارانی كوردستان کرد و رایگەیاند "هیوای سەركەوتن بۆ خوێندکاران دەخوازم و مێژووی خەباتی درەوشاوەی كۆمەڵەی خوێندكاران لە شۆڕشی نوێ و تێكۆشانی بەردەوامی كۆمەڵەكە لە پێناو سەرفرازیی كوردستاندا، مایەی شانازیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە و هەوڵەكانیشی لەپێناو بەدیهێنانی كۆمەڵگەیەكی هۆشیار و ئازادیخواز كە تێیدا خوێندكاران وەك هێز و وزەیەكی نوێ رابەڕایەتیی كۆمەڵگە بكەن، جێگای ستایش و پێزانینمانە".
باسی لەوەشکرد "لە دوای سەركەوتنە بەردەوامەكانی كۆمەڵەكە لە رابردوودا و بەدیهێنانی ئامانجەكانی لەو قۆناغە دژوارەی كوردستاندا، بەڵێنتان پێدەدەم ئەمساڵ كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان بە ستراتیژێكی نوێ و سەردەمییانەوە درێژە بە خەباتی مەدەنی و رێكخراوەیی خۆی دەدات و ئامانجەكەشی دوور لە هەموو بەرژەوەندییەكی حزبی و تایبەت، تەنها لە خزمەت بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی خوێندن و مافە رەواكانی خوێندكاراندا دەبێت".
ئەوەشی خسووتەڕوو "لە ماوەی رابردوودا بە خۆشحاڵییەوە دەرفەتی ئەوەم بۆ رەخسا لە نزیكەوە لەگەڵ خوێندكارانی كوردستان دەربارەی پڕۆسەی خوێندن و خوێندنی باڵا لە هەرێم، مافەكانی خوێندكاران و هەوڵەكان بۆ هێنانەكایەی خوێندنێكی هاوچەرخ و تەندروست گفتوگۆ بكەین و كێشە و گرفتەكان دەستنیشان بكەین و هەر ئەوكات بەڵێنماندا هاوكار و پشتیوانیان بین و دەرئەنجامی بەڵێنەكانیشمان لە نۆژەنكردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دابینكردنی پێداویستییەكان و خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران راستییەكی حاشاهەڵنەگرە كە ئێمە بووین بۆشایی كەمتەرخەمی حكومەتمان پڕكردەوە و ئەو ئەركەمان لە ئەستۆ گرت، ئەركێك كە بە شانازییەوە چووین و دەچینە ژێرباری و هەر شتێكیش كردوومانە و دەیكەین، لەپێناو گەنجان و لاوانی وڵاتەكەم بووە".
وتیشی "بۆ قۆناغی نوێی كاركردن و هەوڵەكانمان لەپێناو گۆڕانكاری ریشەیی لە پڕۆسەی پەروەردە و فێركردندا، ئامانجمان روونە و دەمانەوێت ئەم سێكتەرە گرنگە لە هەرێمی كوردستان بەرەو ئاستێكی باڵاتر و سەردەمیانەتر ئاڕاستە بكەین و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان نایەوێت دەستووەردان لە كەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بكات، بەڵام شانازی دەكات كە پشتیوان و هاوكاربێت بۆ بەرەوپێشچوونی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی مافەكانی خوێندكاران و بێگومان كە دەڵێین خوێندكاران مەبەستمان سەرجەم خوێندكارانی خۆشەویستی كوردستانە بە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەكانەوە و لەبەرچاوگرتنی پاشخانی حزبی و سیاسی، بەشێك نییە لە ستراتیژی كاركردنمان".
جەختیشیکردوە "بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستیی زانكۆكان و بونیادنانەوەی پەیوەندییەكی تەندروست لە نێوان مامۆستا و خوێندكار، كۆنفرانس و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان زانكۆ و پەیمانگاكانی كوردستان لەگەڵ زانكۆ و ناوەندە زانستییە جیهانییەكان، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ خوێندكاران، ئامانجی داهاتووی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەبێت و بە پشتیوانیی گەنجە خۆشەویست و لێهاتووەكانی كوردستان، رۆحێكی نوێ بە بەر پڕۆسەی پەروەردە و خوێندندا دەكەین".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


