کوردستانی

ئاسایش سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەیان لە ژنان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش سلێمانی: دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەیان لە ژنان کردووە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەتۆمەتی ھەڕەشەکردن لە ژنان و فێڵکردن و جادووکردن دوو تۆمەتبارمان دەستگیرکردووە و رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوە.
 
ئەمڕۆ 26ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "هێزەکانی ئاسایش لە رۆژی 13ی نیسانی 2023 لە ناو شاری سلێمانیدا توانیویانە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (أ، أ، ف) لەدایکبووی ساڵی 1975 و (د، ع، م) لەدایکبووی ساڵی  1985  دەستگیربکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو دوو تۆمەتبارە بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و هەڕەشەکردن لە ژنان و زۆرلێکردنیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و جادوو و نوشتەکردن دەستگیرکراون".
 
وتیشی "بەهۆی کارەکانی ئەو دوو تۆمەتبارەوە چەندین ژن بوونەتە قوربانی و لەژێر هەڕەشەدا بەکارهێندراون، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارە، بەبڕیاری دادوە و بەپێی مادەی 2ی خراپ مامەڵەکردن بە ئامێرەکانی پەیوەندی و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتان و جادووکردن، هەردووکیان دەستگیرکران".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەستیشگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری ئێم فۆڕ و دوو دەمانچە و چەندین چەقۆ و خەنجەر و بڕێک پارەی ساختە و چەندین پەرتووکی فێربوونی دوعا و نوشتە و کەلوپەلی نوشتە و جادوو".
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

وەرن تەماشای چیرۆکی خولەپیزە بکەن

لەلایەن کاوە ئەمین


News

نەورۆز و رووی راستەقینەی شەرع

لەلایەن نەرمین عوسمان