کوردستانی

تەقە لە قایمقامی رەواندز دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقە لە قایمقامی رەواندز دەکرێت
مەودا میدیا -
 
دوای ئەوەی قایمقامی رەواندز بەشداری دەکات لە پرسەی خانەوادەیەکی قەزای رەواندزدا، لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێدەکرێت.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک لەمەوبەر دەستڕێژی گولە لە ئەحمەد قادر، قایمقامی رەواندز دەکرێت بە مەبەستی کوشتنی و رووداوەکەش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانی ویستوویانە بیکوژن و تەقەیان کردووە خەڵکی گوندی رۆستێن و رووداوەکەش لە بەردەم مزگەوتی پیرەباو لە سنووری قەزای سۆران بووە و لەئێستاشدا ئەحمەد قادر سەلامەتە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan