کوردستانی

شەڕە تەقە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕە تەقە لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر روویدا
مەودا میدیا -
 
لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر ئەمشەو لەنێوان کەسوکاری نەخۆشێک و هێزەکانی زێرەڤانیدا شەڕە تەقە روویدا و دوولە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا ئەمشەو دەمەقاڵێ لەنێوان کەسوکاری نەخۆشێک و هێزێکی زێرەڤانیدا روویدا و دواتر کەسوکاری نەخۆشەکە چەک دەهێنن و دوو کەس لە هێزەکانی زێرەڤانی بریندار دەکەن.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو دوو کەسەی هێزەکانی زێرەڤانی، دوو کارمەندی دیکەی تەندروستیش برینداربوون و لە ئێستادا کەسێک دەستگیرکراوە و هێزە ئەمنییەکانیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
 
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە سنووری ئیدارەی سۆران تەقە لە ئەحمەد قادری قایمقامی رەواندز کرا کاتێک سەردانی پرسەیەکی کرد بە هەوڵی کوشتنی.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan