کوردستانی
کارەبای سلێمانی: تۆڕی رووناکی سەیرانگای سەرچنار نۆژەن دەکەینەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەرێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سێمانی رایدەگەیەنێت تۆڕی رووناکی ناو سەیرانگای سەرچنار لە چوارچێوەی بوژاندنەوەی سەیرانگاکەدا نۆژەندەکەینەوە.
ئەمڕۆ 26ی نیسانی 2023 ئەندازیار دیار عەبدولستار، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "لە چوارچێوەی بوژاندنەوەی سەیرانگای سەرچنار بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی تۆڕی رووناکی ناو سەیرانگای سەرچنار نۆژەن دەکاتەوە".
باسی لەوەشکردووە "بەشی ئینارەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستییان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی تۆڕی رووناکی سەیرانگای سەرچنار و سەرجەم تۆڕەکە بەگەڕدەخەنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "هۆکاری بەگەڕخستنەوەی تۆڕی رووناکی سەرچنار بۆ سەردانی شەوانی گەشتیاران و هاوڵاتییانە".
ر.ع
بیروڕا


