گێتی

کوردێک بووە پارێزگاری شارۆچکەیەکی لەندەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


کوردێک بووە پارێزگاری شارۆچکەیەکی لەندەن
مەودا میدیا -
 
سەرباز بەرزنجی گەنجێکی کوردە و بۆیەکەمین جار پۆستێکی باڵای لە وڵاتی بەریتانیا وەرگرتووە کە ئەویش پارێزگاری شارۆچکەی لامبێسە لە لەندەن.
 
گەنجێکی کورد بەناوی سەرباز بەرزنجی بۆ یەکەمین جار پۆستی پارێزگاری ناوچەی لامبێسی وەرگرت و سوێندی یاسایی بە هەریەک لە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی خوارد.
 
ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو و لە رۆکی 6ی ئایاردا سەرباز عەلی بەرزنجی لە شاری لەندەن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بەریتانیادا بۆ شارەوانییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
 
سەرباز عەلی بەرزنجی خەڵکی گوندی مەمەنداوە لە ناحیەی بنگرد و ماوەی نزیکەی 20 ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا دەژی، بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە ئەندازیاریی بیناسازیدا و مامۆستایە لە زانکۆی لەندەن.
 
ئەو شارۆچکەیەی ئەم گەنجە کوردە بووەتە پارێزگاری ناوی لامبێسە و ژمارەی دانیشتووانەکەی 328 هەزار و 244 کەسە، بە پێی دوایین ئاماری ساڵی 2019، رووبەرەکەشی 26 کیلۆمەترە و کەوتووەتە باشووری لەندەنەوە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە