کوردستانی

پێشبینیی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشبینیی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-
 
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، ئاسمانی ئەمڕۆ و سبەی بە شێوەیەكی گشتیی ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و سبەی هەینی ئەگەری نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكاندا.
 
 
لە راگەیەندراوەكەی ئەمڕۆی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانیدا ئاماژە بەوەكرواە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئاسمانی سبەینێ هەینی پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە .
 
هاوكات پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ پێنجشەممە بەنزیکەی یەك بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و خێرایی با مامناوەند دەبێت، سەبارەت بە سبەی هەینی کەمێک بەرزتردەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەپێی بڵاوكراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی: 
 
هەولێر 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 29 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
سۆران : 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 36 پلەى سیلیزى
 

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب