کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن، دوو کەس دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە تیمەکانیان لە دوو چالاکیدا توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کەسییان لە دوو هاوڵاتیی کردبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لە دوو چالاکی جیاوازدا تیمەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاریی توانیویانە دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆیان لە دوو هاوڵاتیی کردبوو".
باسی لەوەشکرد "ئەو دوو هاوڵاتییە سکاڵایان تۆمارکردووە لەسەر ئەو دوو تۆمەتبارەی کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆکانیان لێکردوون، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری رەزامەندی دادوەریان وەرگرت و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانیان کرد".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا توانرا هەردوو تۆمەتبارەکە لە دوو چالاکیی جیاوازدا بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن".
وتوشیەتی "هەریەک لە تۆمەتباران بە ناوەکانی (ب، ع، خ) و (س، ا، ع) کە کوردن، بە بڕیاری دادوەر و بە پێی مادەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکرد راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
ر.ع
بیروڕا


