کوردستانی
بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک بەشێکی جەستەی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەزگای گشتیی کاروباری مین رایدەگەیەنێت بەهۆی تەقینەوەی مینێکی دژە کەسی لە گوندی گەڵاڵە، کەسێک بریندار دەبێت و بەشێکی جەستەی لەدەستدەدات کە تەمەنی 65 ساڵە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023 دەزگای گشتیی کاروباری مین رایگەیاند "تەقینەوەی مینێکی دژە کەسی کڵپەدار لە گوندی گەڵاڵەی قەزای ماوەت کەسێکی بریندارکرد و بەشێکی جەستەی لەدەستدا کە تەمەنی 65 ساڵ بوو".
باسی لەوەشکرد "رووداوەکە لە کێڵگەیەکی مینی سنووری گوندی گەڵاڵە بووە و ئەو کەسەی کە بریندار بووە ناوی سەعید مەحمود شەریفە و بەهۆی تەقینەوەکەوە قاچێکی لەدەستداوە".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین ئەوەش خستووەتەڕوو "بە مەبەستی چارەسەرکردنی و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی بۆی، راستەوخۆ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی".
ر.ع
بیروڕا


