کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی: کاری رێکخستنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە کاری رێکخستنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکان لە ئەنجامی سەرپێچی و زیادەڕەویی بەشێک لە هاوڵاتییان بەردەوامە و بەدواداچوونییان بۆ دەکەین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی نیسانی 2023 سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "بەردەوامین لە کاری رێکخستنەوەی شەقام و بازاڕەکان و ئەو شوێنانەی بوونەتە ئاستەند بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان، ئەمڕۆش گەڕەکی سەروەریمان بەسەر کردەوە و کۆمەڵێک سەرپێچیمان تۆمارکرد".
باسی لەوەشکردووە "لە گەڕەکی سەروەری چەندین زیادەڕەوییمان لابردووە و چەند سەرپێچییەکیش لەلایەن هاوڵاتییان و خاوەن کارەکانەوە کراوە و ئاگادارمان کردوونەتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تیمەکانمان رێنماییەکانی شارەوانیی سلێمانییان داوەتە ئەو خاوەن کارانە و ئاگادارییان کردوونەتەوە لە پاراستنی پاکوخاوێنی شەقامەکان و بەکارنەهێنانی موڵکی گشتیی".
وتووشیەتی "تیمەکانی شارەوانیی سلێمانیی لە هەڵمەتەکەیاندا بۆ گەڕەکی سەروەری لەلایەن بەشی پۆلیسی شارەوانییەوە هاوکاریکراون".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


