کوردستانی
زانیاریی نوێ لەبارەی پێدانی ژمارە بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شۆفێرانی خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان لە چاوەڕوانی ئەوەدان حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیان پێبدات، لەئێستاشدا پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەستیپێکردووە.
سەرچاوەیەک لە هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتایانەی کە بە (مەلیکە) ناسراون ئەوانەی تەنها سەری شانسیان لێدراوە کاتێک لە دوبەی دێن بێ ئەوەی بڕاوەبێت ئەوا تۆماردەکرێن و پشکنینیان بۆ دەکرێت و بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ژمارەیان پێدەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر ئۆتۆمبێلێک بڕاوەبێت بەهێچ جۆرێک نە تۆماردەکرێت نە ژمارەی پێدەدرێت، چونکە مەترسییان هەیە و هیچ سەلامەت نین".
س،ر

بیروڕا