کوردستانی
د. پشدەر عەبدوڵڵا: رێژەی تووشبوانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە ئاستێکی بەرزدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د، پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دوایین زانیاریی لەسەر بارودۆخی هەوکردنی پەردەکانی مێشکی منداڵان دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی نووسیویەتی:
د، پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی دوایین زانیاریی لەسەر بارودۆخی هەوکردنی پەردەکانی مێشکی منداڵان دەخاتەڕوو.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی نووسیویەتی:
1- رێژەی تووشبوان لە ئاستێکی بەرزدایە.
2- رای زۆربەی پزیشکان لە کۆبوونەوەی زانستی ڕۆژانەی نەخۆشخانەو ئەنجامی پشکنینەکان و نیشانەکانی نەخۆشییەکە و زوو چاک بوونەوەو شێوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە لەگەڵ هۆکاری ڤایرۆسیدا دەڕوات، هەروەک پێشتریش رامانگەیاند بوو کە گومانەکان زۆر لەگەڵ ڤایرۆسیدا دەڕوات.
3- ئەو لیژنەیەی لە وەزارەتی تەندرووستی عیراقەوە هاتوون رای جیاوازیان هەیە و دەڵێن دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی ئەوان بکرێت چونکە گومانی بەکتریاش دەکەن.
4- دەبێت هاوڵاتییان ووریا بن هەر منداڵێک گومانی لێکرا دەبێت سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکات بۆ دیاریکردنی نەخۆشییەکە تەنانەت ئەگەر دەرکەوت ئەو پەتایەی ئێستاش هۆکارەکەی ڤایرۆسە، چونکە بەردەوام پێشتریش حاڵەتی بەکتریامان هەبووە و ئێستاش هەمانە.
5- بیرتان نەچێت ئەگەر دڵنیاش بووینەوە کە هۆکارەکەی ڤایرۆسییە لەوانەیە لێکەوتەی خراپی هەبێت، بەڵام بەراورد بە بەکتریا زۆر کەمترە.
دەشڵێت "تکایە تکایە تکایە لەبەر هیچ هۆکارێک ژیانی منداڵەکەت مەخەرە مەترسیەوە،ئەگەر گومانت کرد سەردانی نەخۆشخانەی منداڵان بکە،بۆ ئەوەی چارەسەری پێوویست وەربگرێت و بەدووربێت لە هەموو لێکەوتەیەکی خراپ و حاڵەتێکی خراپ".
س،ر
س،ر
بیروڕا


