کوردستانی

تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند و بڕێک مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی زانیاری لەلایەن تۆمەتبارێكەوە كۆكرایەوە كە بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك مادەی هۆشبەر".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (ع،م،أ ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیدا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan