کوردستانی
بارانبارین لەمڕۆوە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەگەرێکی لاوازی نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم و سبەینێش کەریگەرییەکە بەهێزتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ لە ئاسمانی زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پەڵە هەور و نیمچە هەورە و هەندێک ناوچەش هەوری تەواو، ئەگەرێکی لاوازیش بوونی هەیە لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم کە نمەباران ببارێت".
باسی لەوەشکردووە "سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێث، لە ناوچەی جیا جیا ئەگەری نمەباران هەیە و دوای نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەرەکە زیاتر دەبێت".
کەشناسیی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە هەندێک ناوچە بەهۆی زیادبوونی خێرایی (با)وە ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە".
ر.ع
بیروڕا


