کوردستانی
روونکردنەوەیەکی بەپەلە لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا -
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایدەگەیەنێت هێرشی سەر مزگەوتەكەی شەنگال كەسییەوە و پەیوەندیی بە هیچ ئایینێكەوە نییە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی عیراق دەكەین بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بكات.
ئەمڕۆ هەینی 28ی نیسانی 2023 وەزارەتی ئەوقافی هەرێم رایگەیاند "دوێنێ پێنجشەممە لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژمارەیەك خێزانی عەرەب بۆ ناوچەكە ئاڵۆزی دروستبووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس هێرشیانكردووەتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەكە".
باسی لەوەشکردووە "ئێمە بە توندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی کردنە سەر مزگەوت و هەر ناوەندێکی دیکەی ئایینی دەکەین و پێمانوایە ئەم کارە دوورە لە ئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی رەسەنی ئایینی و کوردەواریی".
وتوشیەتی "ئەمەی روویداوە هەوڵێکی پلان بۆدارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ئایینی لە ناوچەكەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاساییبكرێتەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمانە پلانی کەسین و پەیوەندی بە هیچ ئایینێکەوە نییە، داوا لە حکومەتی عیراقی فیدراڵیش دەکەین کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی ئەم رووداوە دەستنیشان بکرێن، دواتر رووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا



