کوردستانی
وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان ئاشکراکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە رایدەگەیەنێت کە پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی هاوڵاتییان لەبەردەستدایە و لە رۆژەکانی سەرەتای مانگی ئایاردا لیستی مووچەی مانگی چوار بڵاودەکرێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 28ی نیسانی 2023 سەرچاوەیەک لەناو وەزارەتی داراییەوە بە کەناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند "ریزبەندی پێدانی مووچە بە وەزارەتەکان وەک مانگەکانی پێشوو دەبێت و لە ئێستادا داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوتی 23 رۆژی مانگی ئازار لەلای حکومەتی هەرێم هەیە و بەشی دابەشکردنی مووچەی هاوڵاتییان دەکات".
روونیشی کردووەتەوە "وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی حکومەتی عیراقە بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەکە تاوەکو بەشێوەی مووچە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکات".
باسی لەوەشکردووە "پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری هاواتییان لەبەردەستە و تەنها لیستەکە ماوە بڵاوبکرێتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


