کوردستانی
بەهۆی ئاگرگرتنی تانکەرێکەوە شەقامێکی سەرەکی سلێمانی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
لەسەر رێگای تاسڵوجە – سلێمانی و لە نزیک بەنزینخانەی دەروازە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕیگرت و بەتەواوی سووتا.
ئەمڕۆ هەینی 28ی نیسانی 2023 لەسەر رێگای تاسڵوجە – سلێمانی و لە نزیک بەنزینخانەی دەروازە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی گڕیگرت و بەتەواوی سووتا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لەرووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵکو تەنها تانکەرەکە سووتاوە و بەشێکی زۆری شەقامەکە زیانی بەرکەوتووە.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند "لەم رووداوەدا چوار کەس برینداربوون و سەرجەم بریندارەکانیش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و تەندروستییان جێگیرە".
ر.ع
بیروڕا


