کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: پێویستە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وەک تاکە سەرچاوەی داهاتی دارایی

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: پێویستە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وەک تاکە سەرچاوەی داهاتی دارایی
مەودا میدیا -
 
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری دێڵفیدا، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و رومێن رادێڤ، سەرۆکی بولگاریا کۆبوویەوە و پێکەوە باسی پەیوەندییەکان و دواپێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانیان کرد.
 
 ئەمڕۆ هەینی 28ی نیسانی 2023 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری دێڵفیدا، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و رومێن رادێڤ، سەرۆکی بولگاریا کۆبووەوە و پێکەوە باسی پەیوەندییەکان و دواپێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانیان کرد و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند "بۆ پێشخستنی هەرێمی کوردستان پێویستمان بەسود وەرگرتنە لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتانی دەرەوە".
 
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران وتی " ئێمە لەگەڵ باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکانین بەشێوازێک ببێتە مایەی خێر بۆ هەموو پێکهاتەکانی عیراق و هەرێم بێ جیاوازی، هەر بۆیەش دەبێت سەرەتا پێداویستیی ناوخۆ دابین بکەین دواتر بیر لە هەناردەکردن بۆ دەرەوەی هەرێم بکەینەوە".
 
باسی لەوەشکرد "پێویستە تەنها پشت بە نەوت نەبەستین وەک تاکە سەرچاوەی داهاتی دارایی، بەڵکو دەبێت سود لە سێکتەرەکانی تری وەک کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و کەرتی تایبەت بە گشتیی وەربگرین و پەرەیان پێبدەین".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan