کوردستانی

دوو هاوڵاتیی لە پرۆژەی ئاوی داقوق خنکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو هاوڵاتیی لە پرۆژەی ئاوی داقوق خنکان
مەودا میدیا-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەرکوک - بەغدا ئۆتۆمبێل بە چوار سەرنشینەوە وەرگەڕا و  کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوق لە ئەنجامدا دووانیان خنکان.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 لەسەر رێگەی کەرکوک - بەغدا ئۆتۆمبێل بە چوار سەرنشینەوە کە لە رەگەزی عەرەبن وەرگەڕا و  کەوتە ناو پرۆژەی ئاوی داقوق.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو چوار سەرنشینەی لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون دووانیان خنکاون و دووانی دیکەشیان بریندارن و لە نەخۆشخانەی داقوق چارەسەر وەردەگرن، تینەکان توانیویانە تەرمی دوو خنکاوەکە دەرنهێننەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan