کوردستانی

بەهۆی سووتانی ماڵەکەیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی سووتانی ماڵەکەیەوە ژنێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

بەیانیی ئەمڕۆ لە گەڕەکی یەکێتی لە قەزای خانەقین بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە لە ئەنجامدا ژنێکی تەمەن 63 سال گیانی لەدەستدا.

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 لە گەڕەکی یەکێتی لە قەزای خانەقین ژنێکی تەمەن 63 سال کە مامۆستای خانەشین بووە گیانی لەدەستدا، رووداوەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە بووە.

بەپێی وتەی کەسوکارەکەی بێت، ژنەکە نەخۆش بووە لەسەر جێگە بووە و تەنها خۆی و هاوسەرەکەی لەو ماڵە ژیاون، بەڵام لەکاتی رووداوەکەدا پیاوەکە لە ماڵ نەبووە، ژنەکە لە 100% جەستەی سووتاوە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دیالەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan