کوردستانی
کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە سێ کەس دەدات و دواتر هەڵدێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیان کە بە ئۆتۆمبێل لە سێ هاوڵاتیی دابوو دواتریش هەڵهاتبوو.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی رووداوێك لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی روویدا كە ئۆتۆمبێلێك سێ هاوڵاتی شێلابوو هەڵاتبوو، دەستبەجێ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێلكاری كراو بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لە گەڕەكی رزگاری لە شاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا".

ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا تۆمەتبار (گ،غ،أ ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا