کوردستانی
تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی قەزای کەلار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "دوای ئەوەی لە رۆژی 24/4/2023 لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە رەگەزی نێر لەنێو کارتۆنێک دۆزرایەوە، دەستبەجێ پۆلیس بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەشی پۆلیسی کەلار و مەفرەزەکانی 104ی کەلار دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و بە سوود بینین لە کامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباران کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتوون دەستگیربکەن".
ئاماژە بەوەکراوە "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایکی منداڵەکه کە لەدایکبووی 1988 دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارە دانی بەوەدا نا کە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵە هاوسەرەکەی دەستبەرداری بووە پەیوەندیی ناشەرعی لەگەڵ تۆمەتبار دروستکردووە و لە ئەنجامدا ئەم منداڵە لەنێوانیان دروستبووە".
پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەشکردووە "دواتر بە هاوکاری دوو تۆمەتباری دیکە کە پیاوێک و ئافرەتێکن و خزمی باوکی منداڵەکەن و بە ئۆتۆمبێلی جۆری شاینە منداڵەکەیان لەنزیک مزگەوتی ناوبراو بەجێ هێشتووە لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 383 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرکردووە".
س.ر

بیروڕا