کوردستانی
دوکانێکی خواردەمەنی داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
قایمقامییەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی تەندروستیی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی کارکردن و ساغکردنەوەی گۆشتی بەستووی قەدەغەکراو بە نرخی فرێش داخرا.
ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند " لیژنەکانمان بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستیی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی کارکردن، بەهۆی هەبوونی گۆشتی بەستووی قەدەغەکراوەوە لە کۆگاکەیدا، خواردەمەنی خێرای خاوێنیان داخست".
باسی لەوەشکردووە "ئەو گۆشتەی کە بەستوو و قەدەغەکراو بووە، چووە بە نرخی گۆشتی فرێش بە هاوڵاتییانی فرۆشتووە بۆیە خواردەمەنی خێرا لە سەهۆڵەکە داخرا و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو "لەکاتی هەبوونی گومان و گەیاندنی سکاڵا و زانیاریی بە قایمقامییەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان دەتوانن پەیوەندیمان پێوەبکەن".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


