کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ کرێنشینان و هەژاران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم رایدەگەیەنێت کە دەست بە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان و هەژاران دەکرێت و رێکارەکانی دەستپێکردنی لە کۆتایی نزیکبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 29ی نیسانی 2023 محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستبکرێت بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و هەژاران لە سەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان".
باسی لەوەشکردووە "کارکردن بۆ دەستپێکردنی سەرجەم یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ هەژاران و کرێنشینان بەردەوامە کە 20 هەزار یەکەیە و سودمەندی یەکەم هاوڵاتییە هەژارەکان و کرێنشنان دەبن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم هەموو هەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ تا بە زووترین کار کارەکان تەواو بکات".
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان وتیشی "بەزووترین کات رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی دروستکردنی یەکەکان تەواودەکەین و دەستدەکەین بە دروستکردنییان".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


